فەڵاح مستەفا: زۆربەی وڵاتانی دونیا پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكەن

خواكوڕك
دوای راگەێندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە تێدا وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستانی لە 25ی 9ی ئەمساڵ دیاری كرد, ئەمەش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستیی ناوخۆ دەرەوە لێكەوتەوە بەر پرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەلێت:” كاتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان باس كراوە.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندەیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان, رایگەیاند:” زۆربەی وڵاتان كە دیدارمان لەگەڵیاندا ھەیە پێمان دەڵێن ئێمە خوازیاری پەیوەندییەكی درێژخایەنین لەگەڵ ئێوە، كاتێك شاندە باڵاكانی حكوومەت دەچنە وڵاتان، لە ھەموویان پێیان دەڵێن ئێوە خاوەنی دۆستی زۆرن، لە ئاستی جیاجیا كە سەردانی وڵاتان دەكرێ ئەوە پەیامی وڵاتانە بۆ خەڵكی كوردستان، لەبەرئەوە ئەو پرسە ترسی ناوێت و دەبێت ئەو ھەنگاوە بھاوێین و چارەسەری كێشەكانمان بكەین و پێشبینی پشتیوانیی زۆرێك لە وڵاتان دەكەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان، چۆن ئێمە بەرژەوەندیمان ھەیە وڵاتانیش بەھەمان شێوە، ئێمە خاوەنی نەوت و غازین، كە پێگەی ئابووریی گەورەی بۆ كوردستان ھەیە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 7ی 6ی 2017 لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان كۆبوونەوە بڕیاریاندا كە 25ی ئەیلولی ئەم ساڵ ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.

Back to top button