ئەندامێكی سەركردایەتیی بزووتنەوە: بارزانی بۆ گرفتەكانی هەڵەبجە دەستپێشخەرییەكی نوێ دەكات
خواكوڕك
كێشەناوخییەكانی حكومەتی خۆجێی هەلەبجە هێشتان بە كۆتا نەهاتوون, بە تایبەت ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بە هۆیەوە كێشە لەم پارێزگایەیی كوردستان بۆسێ ساڵ دەچێت چارەسەر نەكراوە, ئەندامێكی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات بارزانی بەڵێنیی دەستبەكار بوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەی داوە.
سەلام كەریم، ئەندامێكی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان، گوتی: “لە كۆبوونەوەی ئەم دوایەی بارزانی و لایەنە سیاسییەكاندا بزووتنەوەی ئیسلامی لە كۆبوونەوەكەدا بە بارزانی گوتووە، دوای ئەوەی ماوەی سێ ساڵە فەرمانی دەستبەكار بوونی هەڵەبجە وەك پارێزگا دراوە، تا ئێستا بەدەست دەیان گرفت و كێشەوە دەناڵێنێت و لەوانە پرسی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە كە تا ئێستا پێكنەهێنراوە و گرفتی ئیدارەی بۆ شارەكە دروستكردووە”.
ئەو سەركردەیەی بزووتنەوە گوتیشی “بارزانیش گوتوویەتی ناحەقی كراوە بەرانبەر بە هەڵەبجە و دوای گەڕانەوەی وەزیری ناوخۆ لێژنەیەك رادەسپێرێت هەموو گرفتەكان چارەسەر بكرێت و یەكەم كاریش دەستبەكاربوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ پرسی گرفتەكانی هەڵەبجە ئەمە یەكەم دەستپێشخەرییە لە ئاستی باڵادا بكرێت”.