فوئاد حوسێن: بۆ ریفراندۆم داوای پشتگیری لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین

 

خواكوڕك
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پارت و لایەنەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی سازدانی ریفراندۆم, وا بڕیارە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سبەی بە فەرمی وڵاتانی دونیاو نەتەوە یەكگرتووەكان لە پرسی سازدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی داهاتوو ئاگادار بكاتەوە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، بەفەرمیش داوای پشتگیری و چاودێری لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.

د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند. بارزانی لەبارەی ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی كردووە، پێشتریش بەفەرمی بەغدا لەوە ئاگاداركراوەتەوە.

فوئاد حوسێن ئاشكرایكرد كە بڕیارە لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم شاندێك سەردانی وڵاتان بكات. لەبارەی هەڵوێستی ئەمریكاش وێڕای ئەوەی گوتی هەڵوێستەكە نوێ نییە، باسی لەوە كرد كە دوای دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئیدارەی ئەمریكا پەیوەندییان پێوەكردوون و پێیان راگەیاندوون رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەگرن، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش كاتەكەی بەگونجاو نازانن.

هەر لە هەڤپەیڤینەكەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هاوپەیمانیی نیشتمانی لیژنەیەكی دانوستاندنی 7 كەسی بۆ ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان پێكهێناوە، پێویستە هەرێمی كوردستانیش لیژنەیەكی دانوستاندن پێكبێنێت.

لەبارەی هەڵوێستی توركیاش فوئاد حوسێن گوتی: “ماوەیەك لەمەوبەر شاندێكی توركیا سەردانیان كردین و داوایانكرد ریفراندۆم ئەنجام نەدەین. گوتیشیان ئەگەر ریفراندۆمەكە هەر ئەنجامدەدەن، با پرسیارەكە بەجیا بێت”.

Back to top button