ئیسماعیل بێشكچی: كوردستانی سەربەخۆ خۆی سەپاندووە

خواكوڕك
دوای دیاری كردنی وادەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی باشوری كوردستان, كاردانەی لەسەر ئاستی سیاسی و رۆشنبیرانی ناوخۆو دەرەوە لێكەوتۆتەوە نوسەرێكی دیاری تورك دەلێت:” كوردستانی سەربەخۆ خۆی سەپاندووە”

نووسەر و توێژەری تورك, ئیسماعیل بێشكچی, كە بەدۆستی كورد ناسراوە ڕایدەگەیەنێت, بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر خۆشحاڵە دەڵێت:” ئەگەر لەو پێنج ساڵەی دواییدا گوێ لەناوەندە ئاكادیمی و سیاسی و ڕۆشنبیرەكانی جیھانی بگرین، ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە كوردستانی سەربەخۆ خۆی سەپاندووە”.

بێشكچی راشیگەیاند، پەیوەندییە بازرگانییەكانی كوردستان ھاوكارن لەوەی وڵاتان دژی سەربەخۆیی كوردستان نەوەستنەوە و گوتی: “ئەگەر ڕیفراندۆم سەركەوتوو بێ، ئەوا كورد دەستی ئاوەڵا دەبێ بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی”.

Back to top button