سعودیەكان بە هاشتاگی سعودیا لەگەڵ كوردستانە پشتگیری لەسەربەخۆی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
بڕیاری سازدانی ریفراندۆم بە شێوەیی جیا لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی كوردستان كاریگەری لێكەوتەوە, بە جۆرێك لە سەر ئاستی تاكەكانی لە رێگەی بەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لە سعوودیە و ئیمارات كەمپینێكی پشتیوانیان لە سەربەخۆیی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاندووە.
دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەی 7ی ئەم مانگەدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان وادەی ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دیار كرد، سەدان هاووڵاتی سعوودیی و ئیماراتی كەمپینێكیان بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان راگەیاندووە.
وەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەردەكەوێت سعوودییەكان هاشتاگێكیان بە ناوی (#SaudiWithKurdistan) (سعودیه لەگەڵ كوردستانە) داناوە و ئاڵای سعوودیە و كوردستانیان بەیەكەوە داناوە.
ئەو بەكارهێنەرانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، توركیا پێچەوانەی دۆستایەتی لەگەڵ سعوودیە رەفتار دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە لە میانی كودەتا شكستخواردووەكەی 15ی تەمموزی ساڵی رابردوو، سعوودیە پشتیوانی لە حكومەتی توركیا كرد، بەڵام لە قەیرانی سعودیە لەگەڵ قەتەردا، توركیا لایەنگری قەتەر دەكات و هەر بۆیە پێویستە پشتیوانی دەوڵەتی كوردی بكرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سایتی خەلیجی جەدیدی ئیماراتی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، كە بەرپرسانی ئیمارات بە توندی پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئەبو زەبی لە بەرامبەر توركیا و ئێران پشتیوانی لە دەوڵەتی كوردی دەكات.