عه‌بادی واده‌ی رزگاركردنی حه‌ویجه و ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند
خواكوڕك
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی واده‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆژكه‌ی حه‌ویجه و ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند و رایده‌گه‌ێنێت” به‌م نزیكانه كۆنتڕۆڵیان ده‌كه‌ینه‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه نووسینگه‌كه‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندراوه” ته‌لعه‌فه‌ر و حه‌ویجه كه له پارێزگاكانى نه‌ینه‌وا و كه‌ركووكن، تائێستاش له چنگى داعشن و به‌م نزیكانه ڕزگار ده‌كرێن، پلانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئاماده‌یه و له ماوه‌یه‌ی داهاتووی نزیكدا رزگار ده‌كرێن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه” كه هێزه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتوو بوون له گه‌یشتن به سنووره‌كانى عێراق_ سووریا و له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ پاراستنى سنووره‌كان، نه‌ك به‌زاندنیان. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه عێراق نایه‌وێت بچێته سنوورى هیچ وڵاتێكى دیكه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه” كه هه‌موو هێزه‌كان رێكبن و رێگربن له هه‌ر جوله و خۆ حه‌شاردانێكی چه‌كدارانی داعش و بنبڕیان بكه‌ن له هه‌ر كوێه‌ك هه‌بن.