كۆمسیۆن له‌ واده‌ی خۆی ریفراندۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و پێویستمان به‌ 12 ملیۆن دۆلاره‌

خواكوڕك

پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان، دیاریكردنی رۆژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌ێنێت” پێویستمان له‌ 12 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ جێ به‌جێكردنی ریفراندۆم له‌ كوردستان.

(د.جوتیار عادل) ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی له‌ هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌” بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستیان بە نزیكەی ١٢ملیۆن دۆلار ھەیە و، سبەینێیش بە فەرمی داوای دابینكردنی بوودجە دەكەن.

ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆسیۆن ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ “بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم، پێویستمان ١٠ بۆ ١٢ملیۆن دۆلار ھەیە، بگرە بە كەمتریش دەتوانین پرۆسەكە ئەنجام بدەین، سبه‌ینێش وه‌كو كۆمسیۆن ئه‌و پرسه‌ گه‌نگه‌شه‌ ده‌كه‌ین و یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه‌، داوای دابینكردنی بودجه‌ ده‌كه‌ین له‌ حكومه‌ت، پرۆسه‌كه‌ش له‌ لای ئیمه‌وه‌ ده‌توانرێت له‌ كاتی خۆیدا به‌ ئه‌نجام بگه‌ێندرێت و هیچ گرفتێكمان نیه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه‌” بڕیارە رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ پرۆسەی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش سەرۆكایەتیی ھەرێم، بە فەرمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی راسپاردووە.

Back to top button