كچه‌ كوردێكی ئێزیدی 5 ساڵان له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرا

خواكوڕك

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایده‌گه‌ێنێت” كچێكی تری كوردی ئێزیدی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگارمان كرد له‌ موسڵ.

(حوسێن قایدی) بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگه‌یاند” دوێنێ ئێواره‌ یه‌ك شه‌ممه‌ بە ھەوڵی نووسینگەکەمان و ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیمان منداڵێکی دیکەی کچی كوردی ئێزیدی کە تەمەنی 5 ساڵانە لە دەستی داعش ڕزگار بکەین و بە کەسوکاری شاد بکەینەوە.”

(حوسێن قایدی) گوتی: ”ئەو کچە نیزیکەی سێ ساڵە لە دەستی داعشدایە و ١٥ کەسی دیکەی خێزانەکەیشی لە دەستی داعشدا ماون و ئەمڕۆ توانیمان ئەو کچە ڕزگار بکەین.”

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌”كه‌ بە ڕزگارکردنی ئەو منداڵە 5 ساڵانەیە، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٢٤ کەس لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کراون.”

Back to top button