ئهمڕۆ یاری كۆتایی جامی جیهانی ئهنجامدهدرێت
خواكوڕك
وا بریارە ئەمرۆ یهك شهممه 11/6/2017 یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی لاوان بۆ خوار تەمەن (20) ساڵان كە لەماوەی رابردوو یارییەكانی لە وڵاتی كۆریای باشوور ئەنجامدرا، ئهنجابدریت و كۆتایی به پاڵهوانیهتیهكه بهێندرێت.
ئەمرۆ كاتژمێر (1:00)ی نیوەرۆ بەكاتی هەولێر لەیاریگای (سواون) لەشاری سواون لە وڵاتی كۆریای باشوور لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی (ڤەنزویلا و ئینگلتەرا) یاری كۆتایی پاڵهوانیهتی جامی جیهانی لاوان بۆ خوار تهمهن 20 ساڵان ئهنجامدهدرێت و پاڵهوانی جیهان دیاریدهكرێت”.
هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی گرووپەكان بە پلەی یەكەم سەركەوتن و لەقۆناغی (16) ، ئینگلتەرا كۆستەریكای دوورخستەوە و ڤونزویلاش ژاپۆنی دوورخستەوە، لەسەر ئاستی قۆناغ چارەكی كۆتایی ، ئەمریكا و مەكسیك لەسەر دەستی ڤەنزویلا و ئینگلتەرا كرانە دەرەوە”.
پێش ئەوەی بگەنە یاری كۆتایی ، هەڵبژاردەی ڤەنزویلا بەلێدانی یەكلاكەرەوە توانی ئۆروگوای دووربخاتەوە و ئینگلتەراش بە ئەنجامی (3 – 1) ئیتاڵیای دوورخستەوە”.
ئهوهی شایهنی باس كردن بێ” هەردوو هەڵبژاردە بەدوای یەكەم نازناوی جامی جیهانی دەگەرێن و پیشتر هیچ كام لە هەڵبژاردەكان نەیانتوانیوە نازناوەكە ببەنەوە”.