سه‌یف ئه‌لئیسلام كوڕی قه‌زافی ئازادكرا
خواكوڕك
گروپی چەكداری ئەبو بەكری صدیق لە لیبیا له لاپه‌ڕه‌ی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایده‌گه‌ێنن” كه (سەیف ئه‌لئیسلام كوڕی قەزافی) ئازاد كراوە و لە ئێستادا لە شوێنێكی پارێزراوە.
گروپی چەكداری (ئەبو بەكری صدیق) لە لیبیا لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك له پۆستێكدا رایانگه‌یاندوه” كه (سه‌یف ئه‌لئیسلام) كۆڕی معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووتری لیبیا له شاری زینتان ئازاد كراوه و ئێستا له شوێنێكی پارێزراودایه.
به پێی راگه‌یاندنی گروپه‌كه بێت” ئازادكردنی سەیف ئه‌لئیسلامی كوڕی قەزافی بەهۆی بڕیارێكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بووە كە لێبوردنی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان پەسەند كرد.