نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا: دژی به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردین
خواكوڕك
نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا له راگه‌یاندراوێكدا، دژایه‌تی خۆی بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد راده‌گه‌ێنێت كه په‌نابه‌رانی كورد كراون به ئامانج و ره‌وانه‌ی به‌غدایان ده‌كه‌نه‌وه.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا له راگه‌یاندراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه رایده‌گه‌ێنێت” دژی بە زۆرناردنەوەی پەنابەرانی كوردین لەوڵاتی ئەمریكا كە لەلایەن وەزارەتی ئاسایش و ناوخۆ و فەرمانگەی گومرگ بڕیاری ناردنەوەیان بۆ بەغدا دراوە.
هه‌روه‌ها نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی له‌وه‌شكردووه” وەك لەلایەن رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا ئاگادار كراوینەتەوە، هەردوو فەرمانگەی كۆچ و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا بڕیاری بە زۆرەملێ ناردنەوەی چەند كەسێكیان لە رەوەندی كوردستانی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەستگیریان كردوون و بە نیازن بیانگەڕێنەوە بۆ شاری بەغدا”.
ئاماژه‌ش به‌وه كراوه” كه نوسراوە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ بەغدا لە كاتێكدایە ئەوان هیچ كەسوكارێكیان لە بەغدا نیە و تەنانەت عەرەبیش نازانن.