ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر 2:30 خوله‌ك ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی (مەسعود بارزانی) كۆببێته‌وه و لە کۆبوونەوەکەشدا پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم باسبكرێت.
(عەلی عەونی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه” بڕیاره ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2:30 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بەئامادەبوونی بارزانی کۆببێته‌وه و كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات، كۆبونه‌وه‌كه‌ش باس له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان تاوتوێده‌كات.
سەبارەت بە ئەجێندای کۆبوونەوەکە عەونی گوتی” کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی سەرکردایەتی حیزبە، جگە لە گۆڕانکاری و مەسەلە نێوخۆییەکانی حیزب، باسی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش ده‌كرێت”.