یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكرا

خواكوڕك

به‌ پێی پێشبینیه‌كان ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ 29 رۆژ ده‌بێت و فه‌له‌كناسانیش ئێواره‌ی رۆژی 24ی مانگ، مانگ ده‌بینرێت، به‌و پێ یه‌ش بێ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان دیاریكراوه‌.

میدیا عەرەبیەكان لەزاری فەلەكناسانی جیهانی ئاشكرایان كردووە، كە لە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات، قەتەر و كوەیت و عەمان لە ئێوارەی 24ی ئەم مانگە مانگ دەبینرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕۆژی 24ی حوزەیران كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و بەو شێوەیەش ڕەمەزانی ئەم ساڵ 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی 25ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەواڵ و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

جێی باسە پێشترش ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویكردبووەوە، یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان 27 ئایار بووە و كۆتا ڕۆژیشی 24ی حوزەیران دەبێت و بەو پێیەش 25ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

Back to top button