تەرمی پێشمەرگەیەك لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە لەشنگال دۆزرایەوە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پێشمەرگەیەك بەناوی ئەمیر جەردۆ خەلەف لەشنگال كە چەند رۆژێك بێ سەرو شوێن بوو، ئەمرۆ یەكشەممە 11ی 6ی 2017 تەرمەكەی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پەكەكە لەشنگال دۆزرایەوە، 

قایمقامی قەزای شنگال لەبارەی ئەو تەرمەی كە لەژێر دەسەڵاتی پەكەكە درۆزراوەتەوە دەلێـ” تەرمی ئەو پێشمەرگەیە لە سنووری گەڕەکی (حەی شوھەدا) دۆزراوەتەوە و ئاشکرای کرد: ”ئەو سنوورە کەسی لێ نییە جگە لە پەکەکە، حەشدی شەعبیش لەوێوە دوورن، بۆیە مردنەکەی گوماناوییە”.

مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال هەروەها دەشلێــ” ئەو تەرمە هی پێشمەرگەیەك بەناوی” ئەمیر جەردۆ خەلەف”لەشنگال چەند رۆژێكە ون بووە، بەڵام ئەمرۆ یەكشەممە 11ی 6ی 2017 تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، ئەوەشی روونكردەووە كە ئەوانیش ئێستا بەدوا داچوون لەسەر رووداوەكە دەكەن”.

فەرنادەیەكی پێشمەرگەش لەشنگال دەلێت پاش گەرانەوەی لەواجبی خۆی بۆ ماڵەوە كە رۆژی 6ی6ی 2017، بەڵام دواتر بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”لەسەر جەستەی ئەو پێشمەرگەیە، شوێنی گوللەی (کلاشینکۆف) هەیە و دەردەکەوێت کە ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن کەسانێکەوە کوژراوە”.

Back to top button