با لالهنگی ههمیشه میوانی ماڵت بێ چونكه ئیجگار به سووده
خواكوڕك
بهپێی چهندین توێژینهوه كه توێژهرانی بواری رووهك و میوهجات دهستیان كهوتووه، دهركهوتووه كه مویهی لالهنگی سودێكی زۆری ههیه بۆ مرۆڤ و پێویسته بایهخ به خواردنی ئهو میوهیه بدرێت.
بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، میوەی لالەنگی كۆمەڵێك سودی هەیە, بۆیە پزیشكەكان ئامۆژگاریمان دەكەن لەخواردنی لالەنگی دوورنەكەوینەوە.
پزیشكەكان وایان باسكردوه”كه خواردنی لالەنگی هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی تای لەش ببەرزێنێت و بۆ نەهێشتنی مەیینی خوێن و جگەر سوود بەخشە، هاوكات دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیرەوەری و هزرو ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.
پزیشەكەكان لە سوودەكانی خواردنی لالەنگیش روونیان كردۆتەوە” كە یارمەتیدەرە بۆ سكچوون و نەهێشتنی غازاتی ناو سك، هەروەها ئەو میوانەیە كە سروشتی ساردی هەیەو كار دەكاتە سەر دەمارەكان و میزهێنەرەو ژەهری لەش دەكاتە دەرەوە, جگە لەوەش ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایەو دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكیشە بۆ ئافرەتان لالەنگی رێژەیەكی زۆری مەگنسیۆمی تێدایەو كاریگەری لەسەر چاڵاكی ماسولكەكان و كۆئەندامی هەرس و سیستەمی دەرمارەكان دەبێت.