هۆكار چیه كاتێك پیاز پاك ده‌كه‌ین یان له‌تی ده‌كه‌ین ئاو له چاومان دێت؟
خواكوڕك
ره‌نگه زۆربه‌مان له كاتی پیاز پاككردن یا له‌تكردن ئاو له چاومان بێت، و ناره‌حه‌تیش ببین به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه كه له چاومان دێت و به‌شێكیمان به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌وه ئاماده‌نین كه پیاز له‌ت له‌ت بكه‌ین.
ده‌ركه‌وتووه كه لەكاتی لەتكردنی پیاز ئەنزیمی (ئەلیناز) ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەو ئەنزیمەش ڕاستەوخۆ (ئولفۆكیس) ەكان دەگۆڕێت بۆ سركەی (سولفێنیك)، هه‌روه‌ها ئەو ئەنزیمانە لەخۆیانەوە شێوەی نوێ وەردەگرنەوەو هاوكاری دروستبوونی فرمێسك دەدەن، كە بەهۆی ئۆكسیدی (پرۆپانیتیاڵ) ەوە دێتە كایەوە، ئەوە كارلێكە نزیكەی (30) چركە دەخایەنێت و لەماوەی پێنج چركەشدا، كاریگەرییە كیماوییەكەی لەناودەبات، لەبەشی دەرەوەی چاو، چینێك هەیە كە چاو لەكاریگەرییە فیزیایی و كیمیاوییەكان دەپارێزێت، هەر ئەو بەشە سیستەمی توڕەی دەخاتە كار‌و بەشێوەی شلەمەنی، مادە زیانبەخشەكانی ناو چاو فڕێدەداتە دەرەوە، واتە وەكو فرمێسك ئاو بەچاوماندا دێتە خوارێ لەكاتی لەتكردنی پیاز.