عەرەبەكانیش بەشداری ریفراندۆم دەكەن و دەنگ بە بەڵێ دەدەن
خواكوڕك
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، “دوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەلایەن سەركردایەتیی كوردستانەوە، كاردانەوەی زۆر باشی لە سنووری خانەقین، جەلەولا و دیالە ھەبووە و، كورد و عەرەبیش دڵخۆشیی خۆیان بەو بڕیارە دەربڕیوە و داوا دەكەن بەشدار بن و ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان، هەروەها گوتیشی” ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی ناوچەكە و سەرۆكھۆزە عەرەبەكان، سەردانیان كردوون و داوای گەڕانەوەی ناوچەكانیان بۆ سەر ھەرێمی كوردستان دەكەن، بۆیە جگە لە كورد، عەرەبەكانیش بەشداری لە ریفراندۆمدا دەكەن و بە “بەڵێ” دەنگ دەدەن هەروها گوتیشی،
شێخ جەعفەر هەروەها ئەوەشی بە مالپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە” ماوەیەك پێش ئێستا ژمارەیەك لە سەرۆكھۆزی حەوزی حەمرین و ناوچەكە سەردانی ئێمەیان كرد و، 8 ھەزار واژۆیشیان كۆ كردبووەوە و داوایان كرد كە ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان، بۆیە دڵنیام لە سنووری دیالە لە ریفراندۆمدا دەنگێكی زۆر باشی عەرەب بەدەست دەھێنین، ئەمە جگە لەوەی كورد ھەمووان بە “بەڵێ” دەنگ بۆ ریفراندۆم دەدەن، ڕوونیشی كردەوە، “لە ناوچەی مەندەلی و ناوچەكانی دیكەیش كە كوردی فەیلییان لێیە، لەوێش خەڵك زۆر بەپەرۆشە بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆمدا، بەڵام كێشەیەك ھەیە و لە ئێستادا كورد لەو ناوچەیە ھەندێك كەمی كردووە”.
شێخ جەعفەر گوتیشی” ھەر یەكە لە ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی مەندەلی، خانەقین، جەلەولا و سەعدییە سەردانی ئێمەیان كرد و داوایان كرد وەكو كەركووك بگەڕێندرێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی لە سنووری دیالە ریفراندۆم سەركەوتن بەدەست دێنێت و، كورد و عەرەبیش دەنگ بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ھەرێمی كوردستان دەدەن”.