ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بەسەرپەرشتی بارزانی لەكۆبوونەوەدایە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ(11ی 6ی 2017) ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە لەكۆبوونەوە دایە، كۆبوونەوەكەش لەسەر بابەتی ریفراندۆمە وئەندامێكی مەكتەبی سیاسی دەشلێـ” پرسی ریفراندۆم لەكۆبوونەوەكەدا پرسێكی سەرەكیە، چەندین پرسی تری ناوچەكە و گۆڕانكاریەكان باس دەكرێت”.

ئەم كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەكاتێكدایە، كە رۆژی 7ی 6ی 2017 بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لایانەكانی باشوری كوردستان بڕیاریاندا كە رۆژی 25ی 9ی ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بارزانی مەرسومی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەركرد”.

كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەیە، سەركردایەتی پارتی بۆ ئاڵوگۆڕی ناوچەكە و بابەتی ناوەخۆی كوردستان و ریفراندۆم كراوەتە تەوەری ئەو مانگەی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی”.

 

Back to top button