نێچیرڤان بارزانی: كاردانەوەی وڵاتان سروشتیە
خواكوڕك
ئەمرۆ بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، مژاری ریفراندۆم یەكێك بووە لە مژارە سەرەكیەكانی كۆبوونەوەكە كە 7ی 6ی 2017 هێز و لایانە سیاسیەكان بریاریاندا كە لە 25ی 9ی 2017 ئەنجام بدرێت”.
پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەكە هەریەكە لە”نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و رۆژ نووری شاوێس و هۆشیار زێباری ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ میدیاكان دووان، داوایان لە خەڵكی كوردستان كرد بەشداری ریفراندۆم بكەن و بە بەڵێ دەنگ بە ریفراندۆم بدەن”.
هەر لەو بارەیەوە، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند” هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆم سرووشتییه و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به ” به‌ڵێ” ده‌نگ بۆ ریفراندۆم بده‌ن،هه‌وه‌ها نێچیرڤان بارزانی گووتیشی ” له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كۆده‌بینه‌وه”.