د. رۆژ نووری شاوێس: ئامادەین لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ بۆ چارەسەری كێشەكان كۆببینەوە

خواكوڕك 

لەپاش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە پیرمام، د. رۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە لێ دوانێكی دا بۆ میداكان، رایگەیاند،ئەوان گرفتیان لەگەڵ ھیچ لایەنێک نییە، ئامادەن لەگەڵ ھەر لایەنێک بێت کۆ ببنەوە، هەروەها گوتیشی”کۆمیتەیەک سەرپەرشتیی ھەموو کاروباری ڕیفراندۆم دەکات و پێویستییەکانی دابین دەکات، لە دوا کۆبوونەوەدا بڕیار بوو کە ١٢ی مانگ ناوەکانی ئەندامانی کۆمیتەکە دەستنیشان بکرێت، ھێشتا ئاشکرا نییە لای من کە کێ ناوەکانی دیاری کردووە، ئەو پرسە لای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانە”.

د. رۆژ نووری شاوێس،ئەوەشی روون کردەوە: “لەگەڵ یەکێتی ئامادەین و داواشمان کردووە کە بە زووترین کات کۆبوونەوە بکرێت، جگەلەوەش ئێمە لەگەڵ ھیچ لایەنێک کێشەمان نییە و لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش ئامادەین کۆببینەوە و پێویستە ھەموو لایەک بەشدار بێت لەو کۆبوونەوەیە”.

هەر لەبارەی ئامانجی ریفراندۆم د. رۆژ نووری، ئاشکرای کرد: “ھەموو کوردێک ئاواتی خۆی و باوک و باپیری پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستانە، ئەگەر ئامادەکاریی باشی بۆ بکرێت، ڕێژەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە”.

Back to top button