هەدەپە پشگیری بۆ ریفراندۆم راگەیاند

خواكوڕك 

پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە) لەزاری عوسمان بایدەمیر گوتەبێژی ئەو پارتە، رایگەیاند، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی گەلان پشگیری لەداوای رەوای خەڵكی كوردستان دەكەین و رایدەگەێنین، ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان مافی رەوای گەلی كوردستانە، هەروەك چۆن مافی ( عەرەب و تورك و فارس)ە ئەوهاش مافی گەلی كوردستانە”.

هەروەها عوسمان بایدەمیر گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە) راشی گەیاند،بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی كوردستان ھەموو لایەكی جیھانی دڵخۆش كردووە و پاڵپشتی لە پرۆسەكە دەكەن، جەختیشی كردەوە، ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان پشتگیری بكەن و رێزی لێ بگرن”.

هەر لەبارەی هەڵوێستی توركیا لەمەر ریفراندۆمی باشوری كوردستان عوسمان بایدەمیر هەڵوێستی توركیای بە ژەهر رێشتن بەناو كردوو رایگەیاند هەروەك چۆن هەمووان مافی دەوڵەتیان هەیە كوردیش مافی ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەوڵەتی كوردستانمان هەیە”.

 

Back to top button