حەنان فەتڵاوی: دەلێت پارە نادەینە كوردستان لەعێراق بمێنێتەوە و نەمێنێتەوە، ناشپارێنەوە بمێنەوە

خواكوڕك

حەنان فەتلاوی سەرۆكی لیستی ئیرادە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،ئێمە لەگەڵ ئەوەداین عێراق بەیەكپارچەی بمێنێتەوە، بەڵام لەكەسیش ناپارێینەوە بمێنێتەوە لە عێراق و دەلێت ئێمە پارە نادەینە كوردستان بمێنێتەوە، یان نەمێنێتەوە، دەلێت دەبێت كوردستان پارەش ببەخشێت بەعێراق بۆ مانەوەی”.

هەروەها فەتڵاوی دەشلێــ”  ئێمه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عیراقداین به‌ یه‌كپارچه‌یی، به‌ڵام له‌هیچ كه‌سێك ناپارێینه‌وه‌ تا له‌گه‌ڵ عیراقدا بمێنێته‌وه‌، دەشلێت دەبێت بۆ مانەوە لەگەڵ عێراقدا پارەش ببەخشنەوە”.

ئەم قسانەی حەنان فەتڵاوی لەكاتێكدایە، كە 7ی 6ی 2017 هەموو لایانە سیاسیەكان جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان دیاری كرد، كە 25ی 9ی 2017 هەرێمی كورستان بۆ مانەوە و نەمانەوەی لەعێراقدا دەگەرێتەوە بۆ رای خەڵكی كوردستان”.

Back to top button