لەسەر بانگێشتی یەكێتی ئەوروپا وەڤدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە ئەوروپا

 

خواكوڕك 

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵاوەر ئاژگەیی بەخواكوڕكی راگەیاند”لە سەر بانگێشتی فەرمی یەکێتی ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی ھۆلەندا بڕیارە سبەی 12.6.2017 شاندێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بگاتە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا”.

هەروەها نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەرنامەی سەردانەكەی دەشلێـ”بڕیارە لەم سەردانە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چاوی بە بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و وەزیری بەرگری بکەوێت. ھەروھا لە وێستگەی دوەمی سەردانەکە بڕیارە شاندی کوردستان سەردانی ھۆلەندا بکەن و چاویان بە ھەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی ھۆلەندا بکەوێت و سەردانی پەرلەمانی ھۆلەندا و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەن”.

جێگەی ئاماژە پێدانە”ئەم سەردانە لە دوای سەردانی ھەر ٣ وەزیرانی دەرەوەی بەلجیکا و ھۆلەندا و لۆگزامبۆرگ بۆ ھەریمی کوردستان دێت و ئامانجی سەرەکی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندیە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا و ھەروھا حکومەتی ھۆلەندا و بەلجیکا”.

Back to top button