پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە

خواكوڕك 

وابریارە ئەنجوومەنی وەزیران رێگا چارەیەك بۆ چارەسەری دۆخی قەیرانی دارای لەهەرێمی كوردستان بدۆزێتەوە، دوو رێگاش لەبەردەستە بۆ چارەسەر كردنی چارەسەری قەیرانی دارایی، سەرچاوەیەكیش دەلێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ تەواوی حزبەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو رێگای لەبەردەمە بۆ چارەسەری كێشەی قەیرانی دارایی، دوو رێگاكەش ئەوەیە پاشەكەوتی مووچە بەگوێرەی داهاتی ئێستا چارەسەر بكرێت، یان ئەو پاشەكەوتە كە وەك قەرز لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەشێكی بدرێتەوە فەرمانبەران”.

سەرچاوەیەك بەخواكوڕكی راگەیاندووە، دوو رێگا لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانە وە لەئێستاش لەسەر ئەو دوو رێگایە گفتوگۆ هەیە كە چۆن چارەسەری قەیرانی دارای بكەن، رێگای یەكەم ئەوەیە كە پاشەكەوتی مووچە چارەسەر بكرێت، رێگای دووەمیش ئەو قەرزەی لە پاشەكەوتی مووچە كەوتۆتە سەر حكومەت بەمانگانە بدرێتەوە هاوڵاتیان”.

ئەو سەرچاوەیە دەشلێـ” ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ كۆی حزبەكانی بەشدار لە حكومەت دەیەوێت تاوتێی ئەو دوو رێگایە بكات، بۆ چارەسەری قەیرانی دارای لەكوردستاندا”.

شایانی باسە ئەمرۆ لە راگەیاندراوی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دا لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەماندا هاتووە، بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان: تاوتوێی ئەم بابەتەکرا و جەختی لەسەرکرایەوە بە شێوازێک بێت کە ھاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و زیاتر لێکنزیکردنەوە و دروستکردنی تەبایی نێوماڵی کوردستانی, ھەروەھا ھاوکارو پشتیوانی پرۆسەی ریفراندۆم وەکو پرسێکی گرنگ و نەتەوەیی نیشتمانی بێت.

Back to top button