یه‌كێتى ئاماده‌كارى بۆ ڕیفراندۆم ده‌ست پێده‌كات
خواكوڕك
رۆژى پێنج شه‌مه 15ى حوزه‌یرانى 2017 سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن و ئاماده‌سازى بۆ پرسى ڕیفراندۆم و پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان .
“نه‌سروڵا سورچى ” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به ( خواكورك) ى ڕاگه‌یاند ” ڕۆژى پینج شه‌مه 15ى حوزه‌یران كۆده‌بینه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى ڕیفراندۆم و پێشهاته سیاسییه‌كان و كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته به پرسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و ئالیه‌تى ئاماده‌كارى و ئاماده‌سازییه‌كان قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌كه‌ین “
هاوكات ئه‌مڕۆ 11ى حوزه‌یرانى 2017 به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبونه‌وه‌و به ووردى تاوتوێى پرسى ڕیفراندۆم یان كرد‌و پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه”.
رۆژى 7ى 6ى 2017 به‌سه‌رپه‌رشتى مەسعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌و جگه له گۆران و كۆمه‌ڵى ئیسلامى ، له كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیار درا كه رۆژى 25ى 9ى 2017 ڕیفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت”.