بارزانی لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا 25ی ئەیلوول چارەنووسی خۆتان دیار بكەن

خواكوڕك
دوای كۆتی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەمڕۆ لە پیرمام بە سەرۆكایەتی بارزانی بە رێوەچوو, لە لێدوانێكی میدیایدا سەرۆك بارزانی رایگەیاند، داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم، رۆژی 25ی ئەیلوول دەنگ بۆ دیاركردنی چارەنووسی خۆیان بدەن.

بارزانی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە پیرمام كرد.

لە دوای كۆبوونەوەكە، بارزانی بە میدیاكانی گوتی: داوا لە خەلكی كوردستان دەكەین رۆژی 25ی ئەیلوول هەموو بێنە سەر سندوق و رەئی خۆیان بدەن و چارەنووسی خۆیان دیار بكەن.

Back to top button