گۆڕان متمانەی بە مەكتەبی سیاسی نیە و چاوی بڕیووەتە سەركردایەتی یەكێتی

خواكوڕك
ئەگەر سەیری هەلوێستەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بكەین لە بارەی هەنگاوە سیاسیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان زۆر ترین رەخنە لە یەكێتی دەگرێت بە تایبەت ئەو بڕیارانەی كە لە لایەن مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەدەدرێن, هەرچی بڕیارەكانی سەركردایەتی یەكێتی كەمتر رەخنەیان لێدەگیرێت بە تایبەت هەڵوێستەكانی پەیوەست بە كاراكردنەوەی پەرلەمان.
بە پێی زانیارییەكانی (خواكوڕك ) بەشێكی زۆر لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕازیبوون بە بێ كاراكردنەوەی پەڕلەمانی كوردستان ، پرۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی عەمەلی بۆ بنرێت و كاری بۆ بكرێت, بۆیە لە ئێستادا لە چاوەڕوانی هەلوێستی سەركردایەتی ئەو حزبەیە لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان.
بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداری شاندی یەكێتی لە كۆبونەوەی 7ی حوزەیرانی لە پیرمام بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشدار بوون كە تایبەت بوو بە پرسی ڕیفراندۆم و رۆژی 25 ی ئەیولی 2017 یان دیاریكرد بۆ گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان ، بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری شاندی یەكێتی بە پێشێلكاری بۆ ڕێكەوتنەكەی نێوانیان دەبینن ، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنامە سیاسییەكان لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان متمانەی بە مەكتەبی سیاسی نەماوەو چاوی بڕیوەتە هەڵوێستی بەشێك لە كادرو لە سەركردایەتی یەكێتی .

Back to top button