كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان وەڵامی گوتەبێژی حكومەتی عێراق دەداتەوە

خواكوڕك
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق دەداتەوە رایدەگەیەنێت، تەنها هاوڵاتی سنووری باشووری كوردستان دەتوانن دەنگ بە ریفراندۆم بدەن، ئاشكرای دەكات نزیكەی شەش ملیۆن كەس دەتوانن بەشداری ریفراندۆم بكەن دەشڵێت، وەڵامی پرسیارەكەی ریفراندۆمیان پێ گەیشتووە كە دەنگدەر دەنگی لەسەر دەدات.
دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە 7 حوزەیرانی2017، بڕیاردرا 25 ئەیلولی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامبدرێت، لەگەڵ دیاركردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم، حكوومەتی عێراق لە رێگەی گوتەبێژەكەیەوە رایگەیاند “دەبێت عێراقییەكان بڕیار لەبارەی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بدەن” ئەمەش كاردانەوەی لەلایەن زۆر لە سیاسەتمەدار و رۆشنبیرانی كوردستان لێكەوتەوە و رایدەگەیەنن، گەلی كوردستان خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و ھیچ وڵات و نەتەوەیەكی دیكە ناتوانێ لە جیاتی كورد بڕیاربدات.

Back to top button