بە وێنە: حەشدی شەعبی هاوشێوەی داعش مەشقى چەك بە منداڵان دەكات
خواكوڕك
میلیشیكانانی حەشدی شەعبی وێنەی سەربازگەی مەشق و ڕاهێنانی منداڵانیان بڵاوكردەوە كە لەسەر چەك و گولەی ڕاستەقینە مەشق و ڕاهێنانی قورسیان پێ دەكرێت و سەرجەم مندالەكانیش لە خوار تەمەنی 15 ساڵانەوەن.
ئەم كارەی حەسدی شەعبی بە پێی یاساكانی نێو دەولەتی پەیوەست بە پاراستنی مافی منداڵ رێگە پێدراو نیە, ئەم لە كاتێكدا هەمان كار كە پێشتر لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعش ئەنجامدرا لە میدیاكان بڵاو كرایەوە لە لایەن رێكخراوەكانی پاراستنی مافی منداڵ ئیدانە كرا.