بەوێنە:نەوشێروان و هێرۆ لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە كەباب دەخۆن
خواكوڕك
لەكاتێك كە پۆلێكیتری پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ سەر داعش شەهید بوونە، وڵات لە شەرێكی قورسدایە دژی داعش، پێشمەرگەكان بەخوێنی خۆیان سنوری كوردستان دیاری دەكەن، هێرۆ و نەوشێروان مستەفا لە كهبابخانهیهك، خەریكی كەباب خواردن و وێنهگرتنن.
ئەمرۆ لەكەناڵی كوردسات نیوزی سەر بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەواڵێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان لە كەبابخانەیەك كەباب دەخۆن و وێنە دەگرن. ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە، كە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش دەستی پێكردووە و پێشمەرگە سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە، بەڵام پۆلێك شەهید لەپێشمەرگە دا هەیە، هەر لەو رۆژە سەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان، خەریكی كەباب خواردنن