هه‌نگاریا: پشتگیری سه‌رۆكی هه‌رێم و گه‌لی كوردستانین بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی
خواكوڕك
پاش دیدار و كۆبونه‌وه‌ی كۆنسووڵی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” وڵات و حكوومەتەكەیان پشتگیریی هەر بڕیارێكی سەرۆكی هەرێم و خەڵكی كوردستان دەكەن لە بڕیاردانیان سەبارەت بە داهاتووی هەرێمی كوردستان.
(د. سەبا ڤیزیڤینی)، دوێنێ یەكشەممە،له‌دیدارێكی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (د.پشتیوان صادق) دا ئه‌و گووتانه‌ی راگه‌یاند و گوتی ئێمه پشتگیری ئێوه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆی.
لە دیدارەكەدا، كۆنسووڵی هەنگاریا خۆشحاڵیی خۆی بە ئامادەبوونی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و گوتی، “ئازایەتیی پێشمەرگە لە بەرانبەر دوژمن و تیرۆریستان، بۆ ئێمە مایەی ستاییش و گەورەییە و لەوەیش گەورەتر خەڵكی هەرێمی كوردستانە كە جێگەی رێزن بەوەی لەگەڵ حكوومەتەكەیانن لەم قەیرانەدا”.
(ڤیزیڤینی) هەروەها هەڵویستی وڵاتی هەنگاریای دووپات كردەوە لەسەر پاڵپشتی بۆ سەرۆكی هەرێم و خەڵكی كوردستان و ئاماژەی دا، “وڵات و حكوومەتەكەمان پشتگیریی هەر بڕیارێكی سەرۆكی هەرێم و خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەن لە بڕیاردانیان بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان”.