نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌گرنگیه‌وه سه‌یری ریفراندۆم بكات له هه‌رێمی كوردستان
خواكوڕك
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان،رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێویستە ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به گرینگییه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكات و له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ربكات.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی (المسله)، (ستیڤان دواریك)، گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی (به‌ڵێ) بوو و هه‌رێمی كوردستان ویستی وه‌كو وڵاتانی دیکەی جیهان ببێته ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به گرینگییه‌وه سه‌یری پرسه‌كه بكات و لەو بارەیەوە بڕیار ده‌ربكات. هەروەها بە گوێرەی لێدوانی چاودێرانی سیاسی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی پرەنسیپەکانی خۆی، تەعامول لەگەڵ ئەنجامی ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی دەکات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له كۆبونه‌وه‌ی 7/6/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه و بڕیار درا كه 25/9/2017 ریفراندۆ بۆ سه‌ربه‌خۆی له هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكرێت.