داعش له كه‌ركوك بۆردوومانكرا
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی جموجۆلی چه‌كدارانی داعش هه‌ستپێده‌كرێ له سنوری باشوری كه‌ركوك، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانی داعش بۆردوومانده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه له سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك ده‌ستی كه‌وتووه” ئێوارەی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە لە گوندی (یەرموك)، زه‌ره‌ر و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه و ناوچه‌كه به چڕی بۆردوومانكراوه.
هه‌ر له‌سه‌ر جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و له‌و په‌ڕی به‌هێزیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.