ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش ئاشكرا كرا له موسڵ

خواكوڕك
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا بۆ رۆژنامەی تەلگرافی بەریتانی گوتوه”ئومێدمان وابوو كه له رۆژی كه‌وانی موسڵ، موسل رزگار بكه‌ین كه 10ی حوزه‌یرانه، به‌ڵام به‌ڕاستی شه‌ڕه‌كه زۆر دژوار و سه‌خت بوو بۆیه نه‌مانتوانی له‌و رۆژه ته‌واووی شاره‌كه له تیرۆریستانی داعش پاكبكه‌ینه‌وه.
(نەجم جبووری) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا بۆ رۆژنامەی تەلگرافی بەریتانی له لێدوانێكیدا گوتویه‌تی” ژمارەی چەكدارە عێراقییەكانی داعشی بە 700 چەكدار و بیانییەكانیشی بە 250 چەكدار لەقەڵەمدا، كە تاكو ئێستا لە رۆژئاوای مووسڵدان و شەڕ دەكەن، به‌داخین نه‌مانتوانی كه له رۆژی داگیركردنی موسل له لایه‌ن داعشه‌وه له هه‌مان رۆژ رزگاری بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتن بێ”ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەی چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراقیان بۆ ناو مووسڵ كردەوە.