عه‌بادی به‌فه‌رمانێك و له قازانجی نوری مالیكی هه‌موو پۆسته‌كانی كوردی له به‌شی ئه‌منی پڕكرده‌وه
خواكوڕك
به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ( حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رجه‌م پۆستە ئەمنییەکان كه ئیستحقاقی كورد بوون له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی پڕده‌كرێنه‌وه و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت” هیچمان به‌ده‌ست كورد نه‌ماوه تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، پیرۆزییان بێت.
(شاخەوان عەبدوالله) په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له لێژنەی ئاسایش و بەرگری رایگه‌یاندوه”هه‌موو ئه‌و پۆسته ئه‌منییانه‌ی كه پشكی كورد بوون له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی وه‌رگیراونه‌ته‌وه و به فه‌رمانی عه‌بادی پڕكراونه‌ته‌وه، ئیمه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو وه ده‌شمازنزانی كه هه‌ر پڕی ده‌كه‌نه‌وه.
عبدالله زیاتر گوتویه‌تی” مالیكی سودمه‌ندی یه‌كه‌مه له درووستكردنی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌ودابووه، بۆیه هه‌موو پۆسته ئه‌منییه‌كانی كورد پڕكرانه‌وه،ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان لا روون بوو كه ئه‌مه ده‌كه‌ن دژ به كورد، بۆیه له ئێستا هیچ پۆستێك هی كورد نیه تا قسه‌ی له سه‌ر بكه‌ین.