ئیسكۆ دوا بڕیاری خۆی دا سه‌باره‌ت به رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید
خواكوڕك
یاریزانی هێلی ناوه‌ندی یانه‌ی ریال مه‌درید و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوای یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كدۆنیا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوا بڕیاری خۆیدا و مانه‌وه‌ی خۆی دووپاتكردوه له یانه‌ی ریال مه‌درید.
ئیسكۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند” لەراستیدا ئەمە باشترین ساتەكانی خۆمە لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەكەم ، من هەست بە دڵخۆشییەكی رەها دەكات، من بەختێكی زۆرم هەیە كە یاریزانی یانەی ریال مەدریدی باشترین یانەی جیهانم ، هەروەها لەگەڵا باشترین هەڵبژاردەی جیهان یاری دەكەم”.
لەبارەی داهاتووی خۆی له یانه‌ی ریال مه‌درید ئیسكۆ گوتی” من پێشتر وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەكەمەوە ، من یاریزانی ریال مەدریدم و هەر لەو یانەیە دەمێنمەوە”.