داعش كارێكی تری قیزه‌وه‌نی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامدا له‌ حه‌ویجه‌

خواكوڕك

چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش له‌ میانه‌ی به‌رده‌وامین به‌كاری تیرۆر و تۆقاندن و كووشتن هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، له‌ كارێكی تری قیزه‌وه‌ندا، خێزانێكی 10 كه‌سیان كوشت له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری كەركوك كه‌ ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌” له‌ شارۆچكه‌ی حەویجە داعش (10) كەسی خێزانێكی كوشتووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەهۆكارەكەی بكرێت، هۆكاری كووشتنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌” ئه‌و خێزانه‌ به‌ نیاز بوون له‌ ژێر ده‌سڵاتی داعش هه‌ڵبێن، خێزانه‌كه‌ش خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی (زابی) سنووری شارەدێی حەویجە بوونە.

ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەلایەن داعش لەكاتێكدایە كە هەوڵەكان چڕبوونەتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئەو شارەدێیەو عەبادیش رایگەیاندووە، بەم نزیكانە ئەو شەڕە دەست پێدەكات و حه‌ویجه‌ و ته‌له‌عفه‌ر له‌ تیرۆریستانی داعش پاكده‌كه‌ینه‌وه‌.

Back to top button