گۆڕان دەوڵەتێكی لەم شێوەی دەوێت…..!
كاروان كەلاری
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، تیایدا عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئاربیجی بنێ بە محاویلەی كارەباوەو نارنجۆك فڕێداتە ماڵی خەڵكەوەو سەرانە لەخەڵك وەرگرێت!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، هەر پارێزگایەكی سێ پارێزگاری هەبێت و هیچ كەسێكیشیان دەسەڵاتی واژۆكردنی نوسراوێكی بەیتەرێیان نەبێت، بۆ پێدانی دەرزییەك، بە مانگایەكی نەخۆش، وەكو پارێزگای سلێمانی چۆن سێ پارێزگاری هەیەو كەسیشیان ناتوانن واژۆی نوسراوێك بكەن!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، تیایدا خەڵكی جنێودەرو بێ پڕەنسیپ و بێ ئیرادەو خۆ بەكەم زان نمایندەی خەڵك بكات!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، كارەكتەرەكانی ناو سیستەمە سیاسی و حكومڕانییەكەی شەق وەشێن بن، وەكو چۆن زۆربەی بەرپرسە گۆڕانخوازەكانی ئێستایان ”٢٥” ساڵ لەپەنای یەكێتیدا، خەڵكیان كوشت و خەڵكیان ئیهانە كردو خەڵكیان بەرشەق داو لە ٢٠٠٩/٧/٢٥ یش هەمویان بە قودرەتی قادر، بون بە ”چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی”!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، هاوڵاتییەكانی هەمووی وەكو گۆڕان بیربكەنەوەو بڕیار بدەن و و ئیطاعەی ئەوامری گۆڕان بكەن، ئەگەرنا كۆیلەن، بەڵام هاوار كردن بۆ دەمانچە بۆ خۆكوشتن و قوڕ پێوان و سەرو سنگ لەقوڕنانی هەڵسوڕێنراوەكانی خۆیان بۆ كاك نەوشیروان، كۆیلایەتی نیە، ”خەباتی مەدەنیە”!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، تیایدا یوسف محمدو علی حمە ساڵح و جەماعەتەكەیان تەشریع بكەن، ئیتر گرنگ نیە بەهەموشیانەوە نەتوانن یاداشێكی ”٢٠٠” وشەیی بە زمانی ئینگلیزی بۆ پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بنوسن!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، تیایدا هەڵسوڕێنراوەكانی خۆی ببنە بەرپرس و كەرتە خزمەتگوزارییەكان ئیدارە بكەن، وەكو چۆن ئێستا بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستی گەرمیان، لای هەڵسوڕاوێكی خۆیەتی و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلاریش، لەڕێگەی ڤایبەرەوە چارەسەر بۆ نەخۆش دەنوسێت!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، تیایدا تیرۆریست سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانەكەی بێت!
•گۆڕان دەوڵەتێكی دەوێت، كەی تاقەتی نەبوو لە چایخانەی شەعب و بەردەركی سەرا، متمانەی لێ وەربگرێتەوە!
•گۆڕان و هەزارو یەك عەیب و شورەیی تر، بەڵام نامەوێت درێژتری بكەمەوە، بۆ ئەوەی تاقەتی خوێندنەوەیتان هەبێت.