ئەوەی گوتی كۆسرەت رەسوڵ لەیەكێتی دەردەكرێت پەشمان بۆوە

خواكوڕك 

عەبدولرەزاق شەریف بەرپرسی میدیای گۆڕان لە دیمانەیەكدا گوتی ئەوانەی بەشداری كۆبوونەوەی 7ی 6ی 2017ی پیرمام بوونە، بۆ بریاردان لەسەر ریفراندۆم، لەناو یەكێتی دا دەردەكرێت، كە مەبەستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و مەلا بەختیار بوو،گوتی ئەوانە شەرعیەتی كۆنگرەیان نیە، لەناو یەكێتی دا دەردەكرێن”.

ئەمە لە کاتێکدابوون کە هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ عەلی و مەلا بەختیار کە دوو سەرکردەی دیاری ئەو حزبەن بەشداریان لەو کۆبوونەوەیەدا کردبوو، هەرچەندە پیشکەشکاری برنامەکە پرسیاری ئەوەی ئاراستەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان کرد کە چؤن ئەو مافە بەخۆی دەدات باس بابەتی لەو جۆرە بکات، بەڵام ناوبراو سوربوو لەسەر ئەوەی کە باڵەکەی دیکەی یەکێتی پێیان گوتوون ئەوان لەگەڵ کۆبوونەوەکەی پیرمام نین و بە راگەیێنراوێک هەڵوێستمان دەبێ و ئەگەری دوورخستنەوەی ئەوانەش هەیە کە چونەتە کۆبوونەوەکە.

هەر پاش ئەو ئەو قسانە بەرپرسی میدیایی گۆڕان روونكردنەوەیەكی لە میدیای حزبەكەی بڵاو كردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، كە ئەو قسانەی كە لەرووداو كردوویەتی، رای تایبەتی خۆیەتی، رای فەرمی حزبەكەی نیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان تاوەكو ئێستا پاش كۆبوونەوەكە هیچ هەڵوێستێكی فەرمی لەبارەی ریفراندۆم نەبووە نەبووە، بەشدارە لە دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم لەكوردستاندا”.

Back to top button