ئاڵا تاڵەبانی لەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا دەردەكرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ دووشەممە وابڕیارە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەی ئەنجام بدات، بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك لەجێگای سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، ئەمەش بەپێی سەرچاوەكانی ناو یەكێتی بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا بەخواكوڕكی راگەیاند ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دوور دەخرێتەوە، كەسێك لەجێگای ئەو دادەنرێت بۆ ئەو مەبەستەش وابریارە ئەمرۆ دووشەممە، 12ی 6ی 2017 كۆبوونەوە بۆ دەستنیشان كردنی كەسێك وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بكرێت”.
سەرچاوەكە گوتیشی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی خودی بنەماڵەی تاڵەبانی بەهۆی ئەو قسانەی كە لەكەناڵی نزیك لە مالیكی كردی، گوتی بنەماڵەی تاڵەبانی تیرەیەكە لەهۆزی بەنی ئەسەدی شیعە، كاردانەوەی تووندی بەرامبەر بەم قسەیە دروست بوو، بەشێوەیەك، فشارێكی زۆر لەسەر یەكێتی كرد كە روونكردنەوە لەوبارەیەوە، بدەن”.
بەپێی بەڵگەنامەیەكیش كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئاماژە بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی رۆژی 30ی 8ی 2017 كراوە، كە لە كۆبوونەوەی 29ی5ی 2017 بەسەرپەرشتی (جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی) و ئامادەبوونی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵ( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی بۆ جێبەجێ كردنی بڕیاری ئاماژە بۆكراوی سەرەوە، بەشێوەی لای خوارەوە دەبێت”
1_أعفاء كردنی هاڤاڵ ( ئاڵا تاڵەبانی) لەپۆستی سەرۆكی فراكسۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق”.
2_بانگێشت كردنی سەرجەم ئەندامانی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بارەگای مەكتەبی سیاسی بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنەكە.
3- كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێ بەجێ كردنی ناوەرۆكی ئەم نووسراوە،
كە ئەم نووسراوەش بە واژووی كۆسرەت رەسوڵ جێگیری سكرتێری گشتی یەكێتی”.