سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و كۆمسیۆن لە كۆبوونەوەدان
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەمرۆ 12ی 6ی 2017 ( سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و كۆمسیۆنی) لە كۆبوونەوەدان، ئەندامێكی كوسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش دەلێـ”شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و، راپرسی لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەکۆبوونەوەدان، “بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و دوو هەڵبژاردن، بەدڵنیایەوە پێداویستی زۆرمان دەبێت، لەگەڵ ئەو دوو لایەنە گفتوگۆ لەسەر ئەو پێداویستییانە دەكەین”.
پێشتر هەندرێن محەممەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و، راپرسی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند” وەزارەتی دارایی وەكو سولفەی یەكەم، بۆ ئامادەكاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، بڕی شەش ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردوون، ئەوەش لە كاتێكدا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و دوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەوان داوای 37 ملیار دیناریان كردووە.
شایانی باسە رۆژی 7ی 6ی 2017، لایانە سیاسیەكانی باشوری كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی بریاریاندا رۆژی 25ی 9ی ئەمساڵ ریفراندۆم لەسەرتاسەری باشوری كوردستان بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەنجامبدرێت”.