دژە تیرۆری یەكێتی هێرش دەكاتە سەر مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ داگیری دەكات

خواكوڕك

میدیای باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی لە هەواڵێكدا بڵاویان كردۆتەوە، كە هێزێكی سەر بەدژە تیرۆری یەكێتی هێرشی كردۆتە سەر مەڵبەندی چەمچەماڵی، دەستی بەسەر داگرتووە”.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاكانی باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی” درانگانێكی شەوی رابردوو هێزێكی دژە تیرۆری سەر بە یەكێتی هێرشی كردۆتە سەر مەڵبەندی یەكێتی لە چەمچەماڵ و دەستیان بەسەر داگرتووە، تا ئەمرۆ ئەو مەڵبەندەی یەكێتی هەر داگیر كراوە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیای باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی ، هۆكاری داگیر كردنی ئەو مەڵبەندەی یەكێتی لەلایان دژە تیرۆری یەكێتیەوە، دەگەرێتەوە بۆ كێشەكانی ناو یەكێتی”.

 

Back to top button