پارتی و یەكێتی بۆ كارا كردنەوەی پەرلەمان كۆدەبنەوە

خواكوڕك 

بەپێی دواین زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، دوای كۆبوونەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتیەكانیان( پارتی و یەكێتی) لەبارەی كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، كۆدەبنەوە”.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشلێـ”لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاسپێردراوە ھەوڵەکانی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی کوردستان خێراتر و فراوانتر بکات، بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ ئەو مەبەستە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی میکانیزمی کاراکردنەوەی پەرلەمان دیاری بکەن. دووپاتیشی کردەوە: ”زۆر رێگا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە، دەکرێت لەسەر یەکێک لە ڕێگاکان ڕێککەوتن بکرێت“.

Back to top button