جڤاتی کوردستان و دژایەتی خۆی…

عەلی عەونی.
.
تا پێش هاتنی کۆمپانیاکانی نەوتی و بیرلێدان و دانانی پاڵاوگەی نەوت لە کوردستان، هەر هەنگاوێکی حکومەتی کوردستان بە دلی بەغدا نەبوو بێت، خێرا بە ڕاگرتنی بەنزین و سووتەمەنی گوشارێکی وایان دروست دەکرد کە دەبووە هۆی دروست بوونی سەرەی ترومبێل لەبەردەم بەنزینخانەکان و نەمانی نەوتی سپی و قەیرانی گازوایل و راوەستانی کارگەکان. تا ئەو رادەیەی حکومەتی کوردستان بۆ هێورکردنی شەقامی خۆی ناچار دەبوو نەرمی بنوێنێت لەبەرامبەر بەغدا. ئەم رەفتارانەی بەغدا لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعس و دوای دەسەڵاتی بەعس دەیان جار روویداوە.
حکومەتی کوردستان بە گرتنەبەری سیاسەتی نەوتی تایبەت بەخۆی و دەرهینانی و پاڵاوتن و فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوەی کوردستان، ئەم چەکەی لە دەستی حکومەتی بەغدا دەرهێنا. حکومەتی عێراق راست ناکات کە هۆکاری بڕینی بودجەی کوردستان هەناردەکردنی نەوت بووە بەبێ ئەوان. کوردستان چوار مانگ دوای بڕینی بودجە لە لایەن عێراقەوە ئینجا نەوتی فرۆشتووە. بێننە بەرچاوی خۆتان ئەگەر کوردستان نەوتی نەفرۆشتبایە و ئەو کۆمپانیایانەی نەهێنابایە، لەگەڵ بڕینی بودجە چیمان دەکرد.
ئەم نیمچە مووچەیەش هەر نەدەبوو. پیلانی مالکی بۆ وروژاندنی شەقامی کوردستان لە دژی حکومەتی کوردستان سەری دەگرت.
(٢)
شتێکی زۆر سەیرە، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو حکومەتەکانی ناوچەکە دژی ئازادییە تاکە کەسییەکانن، خەڵکی ئێران داوای ئازادی تاکەکەسی دەکەن و هەول دەدەن حکومەت دەستی نەهێتە ناو کاروباری تایبەتی کەسەکان. لە بەرامبەردا دەوڵەت مکوڕە تا سنور بۆ ئازادییەکان و رەفتاری تاکەکان دابنێت. هەر لە حیجاب تا مۆدیلی جلوبەرگ و قژ داهێنان، تا ئازادی سێکس و هەبوونی باڕ و شوێنی مۆسیقی و دانس و هەڵپەرکێ. لەبەرامبەردا خەلک لە کەمترین و بچووکترین دەرفەتدا هەوڵ دەدات، بەربەست و یاساکانی حکومەت ببەزێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کوردستان بە پێچەوانە، حکومەت لە هەوڵ دایە تا مافە تاکەکەسییەکان دەستەبەر بکات و تاکی کوردستانی ئازادە لەوەی بە حیجاب دەبێت یان نە، دەچێتە شوێنی هەڵپەرکێ و مۆسیقی و یاخود لە باڕ و مەیخانە دەبێت و یا دەچێتە مزگەوت. کەچی سەیر ئەوەیە شەقامی کوردستان بەبێ گوێدانە یاساکان و ڕێپێدانی حکومەت، لە دژی ئەو تاکەی کوردستان رادەوەستێت کە بیەوێت یەکێک لەم ئازادیانەی خۆ بەکاربێنێت.
بەداخەوە کۆمەڵگایەکی نەریتخواز و کەوتووەتە ژێر تەوژمی ئیسلامی توندرەو. کۆمەڵگای کوردستان ئەگەر ئاوڕی لێنەدرێت و حکومەت و رۆشنبیرانی کوردستان مشوری لێ نەخۆن، بەرەو ئەوە دەچن کە ببنە نموونە کۆمەڵگایەکی دواکەوتووی وەک هی ئەفغانستان و خراپتریش. راگرتنی ئەم هەڵخلیسکانەی کۆمەڵگا پێویستی بە کولتورسازی و پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانەکان و کەوتنە کاری رۆشنبیران هەیە. سەیرە لای ئێمە حکومەت لەگەڵ ماف و ئازادی تاکەکاندایە و کۆمەڵگا دژی ماف و ئازادیەکانی خۆیەتی، لەولا حکومەت دژی ماف و ئازادی تاکە و کۆمەڵگا داوای دەکات.
(٣)
لە وڵاتانی ئەوروپا ئەگەر دایک و باوکێک رەفتاریان لەگەڵ منداڵەکانیان باش نەبێت، یاخود توند و تیژی بەکاربێنن لەگەڵ منداڵی خۆیان، ئەوا بە یاسا دەوڵەت منداڵەکە لە خانەوادەی دەستێنێت و خۆیان پەروەردەی دەکەن. چونکە منداڵ موڵکی دەوڵەت و میللەتە. گەلانی ناو سنوری هەر دەوڵەتێک وەک منداڵی ئەو حکومەتەن. ئەگەر بێت و حکومەت رەفتاری باش نەبێت.ياخود توند و تيژ بێت له گەڵ گەل و نەتەوەكانى ناوچوار چێوەى ولاتەكەى،پێويسته كۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە يه كگرتووه كان ، بڕيار بدەن ئه و نه ته وه يه ى كه ره فتارى حكومه ت له گه ليدا مروڤانه نييه،ده بيت له حكومه ت و ده وله ته سته مكاره كه بستيندريت و خويان له قه واره يه كى تايبه ت به نه ته وه چه وساوه كه يارمه تى گه له كه بده ن بو ژيانى جيا له سته مكاران.ئيمه له كوردستان كه وتووينه به ر ئه نفال و كيمياباران و تواندنه وه ى و تا سرينه وه ى نه ته وايه تيش،له رووى ياسايى و ئه خلاقى مروڤايه تيه وه حكومه ته كانى داگيركه رى كوردستان ئه هـليه ت و شياويى سه رپه رشتى و خاوه نداريتى كوردستان و گه له كه يان له ده ست داوه.ئيستا مافى خومانه به ريفراندوم ده نگى سه ربه خويى خوازى خومان به رز بكه ين و ئه ركى كومه لگاى نيوده وله تى و نه ته وه يه كگرتووه كانه پشتگيرى له داواكارى گه لى كوردستان بكه ن

Back to top button