بزانە هۆكاری بەنەخێر جواب نەداوەنەی گۆڕان چیە
خواكوڕك
بەپێی زانیاریەكان، بزووتنەوەی گۆڕان بریاری داوە كە بەنەخێریش بەشداری ریفراندۆم نەكات و چونكە پێی وایە ئەگەر بەنەخێر بەشداری ریفراندۆم بكات، ئەوە شەرعیەت بەو ریفراندۆمە دەدات، بەڵام لەبارەی هەڵبژاردنەكان گۆڕان دەلێت ئێمە ئامادەین، ئەمە لەكاتێكدایە، كە دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەكان، لەیەك كۆبوونەوە دراوە”.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی رووداو سەرچاوەیەك رایگەیاندووە كەئەوان وەك گۆڕان بڕوامان بە پرۆسەكە نییە، چونكە حیزبییە، بۆیە بەشداریكردنی ئێمە بە دەنگی نەخێریش هەر شەرعیەت بە پرۆسەكە دەدات، ئەگەرنا دەتوانین دەنگی نەخێر زۆر كۆبكەینەوە”.
بەڵام هەڵسوراوی گۆڕان عەدنان عوسمان بە راشكاوانە دانی پێدادەنێت، كە گۆڕان بایكۆتی ریفراندۆم دەكات، دەشلێـ””زۆرینەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و رێژەیەكی باشی دەنگدەرانی هەولێر و دهۆكیش لەگەڵ ئەو پرۆسەیە نین، جگە لەوە لەم گشتپرسییەدا باسی پاراستنی مافی پارێزگایەك یان ئەو چین و توێژە نەكراوە كە بە دژ دەنگ دەدەن، لە ریفراندۆم دەستووری عێراقدا هاتبوو كە دوو لەسەر سێی هەر سێ پارێزگایەك رەتی بكردبایەوە دەستوورەكە بە نەخێر حیساب دەبوو، لەم ریفراندۆمەدا ئەو مافەش دیاری نەكراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان” بۆچوونەكان لەنێو گۆڕان بەو ئاراستەیە دەڕۆن كە گوشار لە یەكێتی بكرێت بۆ ئەوەی رازی نەبێت بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی یوسف محەممەد ریفراندۆم بكرێ و بەشداریی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار و سەعدی ئەحمەد پیرە لە كۆبوونەوەكەی پیرمام بە بڕیاری یەكێتی لەقەڵەم نەدرێت.