ئەندام پەرلەمانتارێكی هەدەپە بۆ توركیا : دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان پاشەكشە ناكات

خواكوڕك 

ئەندام پەرلەمانتارێكی هەدەپە، لەبەرامبەر لێدوانەكانی توركیا دژ بە ریفراندۆم و سەربەخۆی لە باشوری كوردستان دەلێت”دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان لەباشوری كوردستان پاشەكشە ناكات، دەلێت ئەگەرێكی بەهێزە دەوڵەتی كوردستان دروست ببێت، بۆیە دەبێت وڵاتانی ناوچەكە ئەو واقیعە بخوێنەوە، دەشلێـ”چونكه‌ له‌ دوای ساڵی 1991ه‌وه‌ كوردانی باشوور هه‌موو پێداویستییه‌كی ده‌وڵه‌تیان دروست كردووه‌ و به‌ كردار سه‌لماندوویانه‌ ده‌وڵه‌تن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌بوونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ فه‌رمییش بكرێ و به‌ هه‌مان شێوه‌ زیانی نابێت”.

ئاڵتان تان لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ پەیاما كورد، لەبارەی باشوری كوردستان و پرۆسەی ریفراندۆم دەشلێـ” بەهەموو شێوەیەك پشگیری لە دەوڵەتی باشوری كوردستان و ریفراندۆم دەكەم و دەشلێـ” دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ باشوور ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌ و پێویسته‌ توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بیش پشتگیری لێ بكه‌ن”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی هەدەپە”ئاماژه‌ی دا كه‌ پێویسته‌ باشووری كوردستان ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام نابێت به‌شه‌ڕ و ناخۆشی بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ توركیا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتگیری لێ بكه‌ن و شه‌ڕی له‌ دژدا هه‌ڵنه‌گیرسێنن، گوتیشی “زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر باشوور ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێ و وڵاتانی دراوسێش به‌بێ شه‌ڕ و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن،

لەبارەی سنوری دەوڵەتی كوردستانی باشوری كوردستان ئاڵتان تان دەشلێـ” مووسڵ و كه‌ركووكیش بخرێنه‌ سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی باشوور ده‌یه‌وێ رایبگه‌یه‌نێ، چونكه‌ كێشه‌كانی عێراق به‌و شێوه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، به‌ تایبه‌ت توركمان و مه‌سیحییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ ده‌ژین و كێشه‌یان بۆ دروست نابێت”.

Back to top button