حاكم شێخ لەتیف : هەلسوڕێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان هەلەدەكەن و زەبری كوشندە لە گۆڕان دەدەن
خواكوڕك
دوای كۆچی رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا, تا ئێستا روون نیە جێگرەوەی نەوشیروان مستەفا كێیەو چۆن دادەنرێت, پەرلەمانتارێكی پێشووی بزوتنەوەی گۆران ئاشكرای دەكات كە گۆڕان بە نیازە بە لیژنە خۆی بەڕێوەبەرێت.
“حاكم شێخ لەتیف ” ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسیوویەتی و دەڵێت ” مەرگی نەوشیروان مستەفا شۆكێكی گەورە بوو بۆ گۆڕان و گۆڕانخوازان ، بەڵام دنیا دوای ئەو و كەسی تریش ناوەستێت ، زۆر گرنگە بڕیاربەدەستانی گۆڕان قۆناغی سۆزداری و شۆك تێپەرێنن ، زۆرم پێ سەیرە دەلێن تا چلەی نەچێت بیر لە پڕكردنەوەی پۆستی ڕێكخەری گشتی ناكەینەوە “.
هەروەها “حاكم شێخ لەتیف ” ئاماژەی بەوەش داوەو دەشڵێت ” دەنگۆی ئەوەی هەیە بە لیژنە بزوتنەوەی گۆڕان بە ڕێوە بەرن ، ئەمە هەڵەیەكی كوشندەیەو گۆرانیش لاوازتر دەكات ، پێویستە لەسەر بڕیار بە دەستانی گۆڕان بە زوترین كات و تا كۆنگرە دەبەسترێت ڕێكخەرێكی نوێ هەڵبژێرن ، ئەگەر وانەكەن زەبری كوشندە لە گۆران ئەدەن “.