بارزانی په‌یوه‌ندی به باوكی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات
خواكوڕك
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌یسی تێرۆركردنی (ودات حسێن) راگه‌یانراوێك بڵاوده‌كاته‌وه. له‌راگه‌یانراوه‌كه هاتووه: نووسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی بە حوسێن عه‌لی كۆچەر باوكی ودات حوسێن كرد و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی به خانه‌واده‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نرا و دڵنیای كردنه‌وه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفه‌وتێ.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه
لێدوانێك له گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
له‌باره‌ی كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووس(ودات حوسێن)، نووسینگه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. په‌یوه‌ندی بە حوسێن عه‌لی كۆچەر باوكی ودات حوسێن كرد و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می سه‌رۆك بارزانی به خانه‌واده‌كه‌یان ڕاگه‌یه‌نرا و دڵنیای كردنه‌وه كە مومكین نییه تاوانێكی وا ون بێ و مافیان بفه‌وتێ و پێویستە بە زووترین كات تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن. له‌پێناو دۆزینەوەی بكوژان و تاوانباراندا سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی راسپاردووه به‌خیرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن و تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
د. ئومێد سه‌باح گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15ـی 8ـی 2016