لەهەرێمی كوردستان 60 هەزار كەس دادەمەزرێت
خواكوڕك
بەگوێرەی لێدوانێكی هەندرێن حەمە ساڵح، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ِراپرسی لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند” دوای دیاری كردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم، كە پڕۆسەكە پێش هەڵبژاردن كەوتوە، كە 25ی ئەیلولە، ئێمە پێشتر بڕی 37 ملیۆن دۆلارمان داواكردبوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و ڕیفراندۆم، بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆسەكە پێش كەوت ئەو بودجەیەی ئەمڕۆ بڕیاری لێدرا نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار دەبێ”.
هەر بەگوێرەی لێدوانەكەی سەرۆكی كۆمسیۆن كە رایگەیاندبوو، ئەو بودجە خەمڵێنراوە بۆ پێداویستیە لۆجستیەكان وەك كڕینی سنودقی دەنگدان و حبر و كابینە و قفل و چاپكردنی كارتی دەنگدان و ئەو گرێبەستانەی كۆمسیۆن پێویستە بیكات، چونكە نزیكەی 2 هەزار بنكەی دەنگدان و 12 هەزار وێستگەی دەنگدان دەبێ لەهەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكان و لەهەوڵیشدان میكانزم دیاری بكەن بۆ ئەوەی كوردستانیانی دەرەوەش بتوانن دەنگ بدەن و بنكەیان بۆ بكەنەوە”.
لەبارەی دامەزراندن و كارمەندا هەندرێن حەمە ساڵح دەشلێـ” بەشی زۆری ئەو پارەیە بۆ كرێی كارمەندانی گرێبەست بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەكە دەڕوات، كە نزیكەی ڕەنگە بگاتە 50 بۆ 60 هەزار كەس و ئالیەتی دامەزراندن لەڕێگەی ڕاگەیاندن دەبێ.
ڕونیشی كردەوە، لەهەمان كاتدا ئەوان ئامادەكاریش دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكان و ئەو كاتە تەنها مەشقی كارمەندان و تۆماركردنی كاندیدەكان و قەوارە سیاسەكانیان پێویست دەبێ، چاوەڕوان دەكەن لەكۆبوونەوەیەكی تری كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنەكانیش دیاری بكەن.