پۆلیسی هه‌ولێر خاوه‌نی چێشتخانه‌وه‌ چه‌ند كرێكارێكی ده‌ستگیركرد

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ زیاتر له‌ 800 هاووڵاتی ئاواره‌ له‌ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام ژه‌هراو بوون ، دوێنێ شه‌و پۆلیسی هه‌ولێر خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ و پێنج كرێكاریب ه‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندوه‌” کە درەنگانی شەوی رابردوو تیمێکی پۆلیس خاوەن و پێنج کرێکاری چێشتخانەکەی بە فەرمانی دادوەر، دەستگیر کردووە، له‌سه‌ر ژه‌هراوی بوونی زیاتر له‌ 800 هاوڵاتی ئاواره‌ كه‌ خواردنیان له‌ لایه‌ن ئه‌و چێشتخانه‌وه‌ بۆ درووستكرابوو.
ئەو ئاوارانە خەڵکی شاری مووسڵن و بەهۆی شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاوارەی باشووری کوردستان بوون.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی گووتن بێ”خواردنەکە لەلایەن رێکخراوی (راستی) عەرەبییەوە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکە لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر دبین کرابوو.

Back to top button